خەڵك-
وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان كۆدەبێتەوە و جەختی لە گرنگی ڕێكخستنی بواری ڕاگەیاندن لە هەرێمی كوردستان كردەوە.
د. جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ سێ شەممه (9) شوباتی 2021، بۆ تاووتوێ كردنی چۆنییەتی ڕێكخستنی بواری میدیا لە هەرێمی كوردستان سەردانی حەمەی حەمە سەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی كرد.
ڕاشیگەیاندووە، لە دیدارێكدا تیشكیان خستە سەر گرنگی ڕێكخستنی بواری میدیا لە هەرێمی كوردستاندا و پێویستیی بەهێزكردنی میدیای حكومەت.
جەختیشی كردۆتەوە، هەر دوولا پێداگیریان لەسەر پێشخستنی میدیای كوردی بە ئاڕاستەی خستنەڕووی ڕاستییەكان و ئەمانەتداری لە گواستنەوەی هەواڵ و ڕووداوەكان و پاراستنی پیشەی ڕۆژنامەنووسی كرد.