سەردێر

تەندروستی هەرێم دواین ئاماری كۆرۆنای بڵاوكردەوە

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 64 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 111 كەسیش چاكبوونەتەوە و 3 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، 3320 پشكنین ئەنجام دراوە و دەركەوتووە لە هەولیر 28 كەس و سلێمانی 17 كەس و لە گەرمیان 3 كەس و دهۆك 16 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە 111 كەس چاكبوونەوە و 3 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

No photo description available.