سەردێر

فەتح: هەر پەرلەمانتارێك مانگانە 40 ملیۆن دینار دەبات

خەڵك-
سەركردەیەك لە هاوپەیمانی فەتح ڕایدەگەیەنیبَت، هەر ئەندامێكی پەرلەمانی عیراق، تێچووی مانگانەی لەسەر دەوڵەت 40 ملیۆن دینارە.


خەزنەفەر بەتیخ، سەركردە لە هاوپەیمانی فەتح لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”هەر پەرلەمانتارێك مانگانە 40 ملیۆن دینار لە خەزێنەی دەوڵەت دەبات، ئەو پارەیەش دەستەی پاسەوانی لەخۆدەگرێت، ئەمەش لەكاتێكدایە كە هەندێك لە پەرلەمانتاران ئامادەی دانیشتنەكانی پەرلەمان نابن، بگرە هەندێكیشیان ئامادەی یەك دانیشتنیش نەبووە تائئێستا، و گەل نایناسێت و تەنانەت لە ڕێی میدیاكانیشەوە دەرناكەوێت”.

بە وتەی بەتیخ”ژمارەی ئەندامانی پەرلەمانی عیراق 329 پەرلەمانتارە، گەلیش جگە لە تەنیا 30 پەرلەمانتار ئەوانی تر ناناسێت، كەلێنەكەش لەمەدا بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمان دەگەڕێتەوە كە هیچ ڕێوشوبێنێكی توند بەپێی پرۆگرامی ناوخۆی پەرلەمان نەگرتۆتەبەر”.