سەردێر

تەرمی پیاوێك دۆزرایەوە

سلێمانی – نزار جەزا

ئەمڕۆ سێ شەممە لەشاری سلێمانی پیاوێکی تەمەن ٥١ ساڵ لەماڵەکەی خۆیدا بەهەڵواسراوی دۆزرایەوە.

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە(خەڵک)ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ ئاگادارکرانەوە لەبوونی تەرمێک لەماڵێکدا لەگەڕەکێکی شاری سلێمانی.

ئاماژەی بەئەوەشدا، پاشچوونی تیمەکانیان بۆیاندەرکەوت کەسەکە بەهەڵواسراوی لەناو ماڵەکەیخۆیدا گیانی لەدەستداوە.

باسی لەئەوەشکرد، کەسەکە تەمەنی ٥١ ساڵە.

ماوەیەكە لە هەرێمی كوردستان رێژەی كوشتن و خۆكوشتن زیادیكردووە، رۆژانە لە ناوچە و شارو شارۆچكەكان رووداوی كوشتن و خۆكوشتن روو دەدەن.