سەردێر

تووشبووانی كۆرۆنا 107 ملیۆنی تێپەڕاند

خەڵك-

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 107 ملیۆن و 7 هەزار و 788 حاڵەت.
بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو كاتژمێر 9ی ئەمڕۆ سێ شەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 107 ملیۆن و 7 هەزار و 788 حاڵەت، لەو ژمارەیەش 2 ملیۆن و 336 هەزار و 339 حاڵەتی گیان لەدەستدانیش هەبووە.

هەر بەپێی ئامارەكان تاكو ئێستا 78 ملیۆن و 867 هەزار و 699 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە 27 ملیۆن و 700 هەزار و 629 كەس و 476 هەزار و 405 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو لەشاری وهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە.