سەردێر

وتەبێژەكەی بارەگای بارزانی كشایەوە

خەڵك-
وتەبێژی بارەگای بارزانی ڕایدەگەیەنێت ، لە كاندیدكردنم بۆ پۆستی یەكێك لە باڵیۆزەكانی عێراق دەكشێمەوە و حەز دەكەم وەك وتەبێژی بارەگای بارزانی بمێنمەوە.

ڤیان دەخیل، وتەبێژی بارەگای بارزانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبوك روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە وتێیدا هاتووە، ‏پێزانین و ڕێزی زۆرم هەیە بۆ متمانەی سەركردایەتی پارتی، كە كاندیدیان كردوم بۆ ئەوەی ببمە یەكێك لە باڵیۆزانی كۆماری عێراق.

ڕاشیگەیاندووە، لە كاندیدكردنم كشامەوە، چونكە حەزدەكەم لە كارەكەی ئێستامدا وەك وتەبێژی بارەگای بارزانی و كاركردن لەگەڵ مەسعود بارزانی بەردەوام بم.

 



هەلبژاردە

گرنگترینەکان