سەردێر

فەرماندەیەكی ئەمریكا: یارمەتی سعودیە نادەین لە جەنگی یەمەن

خەڵك-
فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، یارمەتی سعودیە نادەين لە جەنگی یەمەن .

بەپێی میدیاكانی ئەمریكا، ئەو فەرماندەیە لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە”چی تر وڵاتەكەی یارمەتی سعودیە نادات لە جەنگی دژ یەمەن، بەڵام بەردەوام دەبیت لە پشتیوانییەكانى بۆ پارێزگاریی لە ئاسایشی وڵاتەكە”.

پێشتر جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا لە وتارەكەیدا لەبارەی سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەكەی لە بارەگای وەزارەتی دەرەوە لە واشنتن ڕایگەیاندبوو، ویلایەتە یەكگرتووەكان كۆتایی بە پشتیوانییەكانی دەهێنێت بۆ ئەو ئۆپەراسیۆنانەی سعودیە لە یەمەن سەركردایەتیان دەكات، جەختی لەسەر پێویستی كۆتایی هێنان بەو جەنگەش كردبوو، بەڵام بەڵێنیدابوو بەردەوام بێت لەسەر یارمەتیدانی ڕیاز بۆ بەرگریكردن لە خاكی وڵاتەكەی.