سەردێر

ئەندامانی لیژنەی دارایی عێراق لەسەر تەمویلی فەرمانگە ئیتیحادییەكان ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكەنەوە

خەڵك-
ئەندامانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق وەڵامی وەزارەتی دارایی هەرێم دەدەنەوە و ڕایدەگەیەنن، ، ئەمڕۆ پەیوەندیمان بە ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانەوە كرد و داوامان لێكرد كە ئەو پارەیە بە زوویی بنێرن، پێی راگەیاندین نوسراومان بۆ وەزارەتیی دارایی كردوە كە بە زوترین كات سەرفبكرێت .

ئەندامانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە ڕوونكردنەوەیەكدا بڵاویانكردۆتەوە، كە دواكەوتنی تەمویلی فەرمانگە ئیتیحادییەكان، كە لە دوای یاسای پڕكردنەوەی كورتهینانی داراییەوە چەند مانگێكە دواكەوتووە ، ئەمڕۆ پەیوەندیان بە ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانەوە كرد و داوایان كردووە، كە ئەو پارەیە بە زوویی بنێرن و بریكاری وەزیری دارایش وەڵامی داوەتەوە، كە بە زوویی بۆ هەرێمی دەنێرن.

ئاماژەیان بۆ ئەوەشكردووە، داوای ئەوان ئەوەیە، كە حكومەتی هەرێم تەحەمولی ئەو هەڵوێستەی بكا كە خۆی ئەو فەرمانگانەی لە ڕووی دابەشكردنی مووچەوە بەستۆتەوە بە خۆیەوە و بە دڕێژایی ساڵانی ڕابردوو رێگربووە لەوەی مووچەكانیان بگوازینەوە سەر حكومەتی فیدراڵیی.

دەقی رونكردنەوەیەكەیان :
سەبارەت بە دواكەوتنی تەمویلی فەرمانگە ئیتیحادییەكان كە لە دوای قانونی پڕكردنەوەی كورتهینانی داراییەوە چەند مانگێكە دواكەوتوە، ئەمڕۆ پەیوەندیمان بە ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانەوە كرد و داوامان لێكرد كە ئەو پارەیە بە زوویی بنێرن، پێی راگەیاندین نوسراومان بۆ وەزارەتیی دارایی كردوە كە بە زوترین كات سەرفبكرێ و بریكاری وەزیری دارایش وەلامی داوەتەوە كە بە زوویی بۆ هەرێمی دەنێرن.
داوای ئێمە ئەوەیە حكومەتی هەرێم تەحەمولی ئەو هەڵوێستەی بكا كە خۆی ئەو فەرمانگانەی لە ڕووی دابەشكردنی مووچەوە بەستۆتەوە بە خۆیەوە و بە دڕێژایی سالانی ڕابردوو رێگربووە لەوەی مووچەكانیان بگوازینەوە سەر حكومەتی فیدراڵیی. لێرەوە پێویستە موچەكانیان بە تەواوی سەرف بكا یاخود لەسەر خۆی بیكاتە ئیلتزام، هەمان شت بۆ تێكرای فەرمانبەرانی هەرێم داوای ئێمەیە و مافێكی ئاسایی و یاسایی خۆیانە نەك منەت و بەخشندەیی حكومەتی هەرێم.
ئێمە لێرە لە بەغدا بەدوای ئەو دۆسێیەدا چوین و لە قانونی موازەنەشدا برگەیەكمان بۆ گواستنەوەی یەكجاری ئەو مەلەفە بۆ سەر حكومەتی بەغدا جێگیركردوە و هیوادارین حكومەتی هەرێم لەبری رێگری هاوكارمان بێت بۆ ئەوەی ئەو ئیلتزامە بكەوێتە سەر شانیی حكومەتی فیدراڵی و هاوشیوەی گومرگ و پاسەوانی سنور راستەوخۆ موچە وەربگرن.
ئەحمەد حاجی رەشید
جەمال كۆچەر
شێروان میرزا
هۆشیار عەبدوڵا
۸ ی شوباتی ۲٠۲۱