سەردێر

لەبەردەم كامپی نوێی زانكۆی سلێمانی ئۆتۆمبێل كچە خوێندكارێكی دا

خەڵك-
ئێوارەی ئەمڕۆ لەكاتی پەڕێنەوەی كچە خوێندكارێكی زانكۆی سلێمانی ئۆتۆمبێلێك لێدەدات ، لە ئێستادا پۆلیسی هاتووچۆ سەرقاڵی لێكۆڵینەوە و هێڵكاری ڕووداوەكەن.

سەرچاوەیەك لە هاتووچۆی سلێمانی بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 8-2-2021 لەكاتی پەڕێنەوەی كچە خوێندكارێك لەبەردەم دەرگای كامپی نوێی زانكۆی سلێمانی ئۆتۆمبێلێك لێ دا .

ڕاشیگەیاند، لە ئێستادا لە لایەن پۆلیسی هاتووچۆوە چوونە تە شوێنی ڕووداوەكە و سەرقاڵی هێڵكاری و لێكۆڵێنەوەن .