سەردێر

تەندروستی عیراق هۆشداریی دەدات

 

خەڵك-

وەزارەتی تەندروستی عیراق، هۆشداریی دەدات لە بەردەوامبوونی زۆربوونی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، هۆكاریی ئەمەش بۆ پشتگوێخستنی ڕێكارەكانی خۆپارێزی دەگێڕێتەوە لەلایەن هاووڵاتیانەوە.

 

بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ دوو شەممە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”وێڕای هۆشدارییە یەك لەدوایەكەكان، بەڵام تائێستاش كەمتەرخەمییەكی گەورە لەلایەن هاووڵاتیانەوە هەیە لەڕووی جێبەجێنەكردنی ڕێكارەكانی خۆپارێزی كە كاریگەریی ئەرێنی لەسەر ڕێڕەوی بڵاوبوونەوەی پەتاكە دروستكردووە و بەداخەوە بۆتە مایەی زیادبوونی ژمارەی تووشبوان، بەڵام ئەگەر ڕێژەی تووشبوون بەمشێوەیە بەردەوام بێت، ئەوان ناچاردەبین بڕیاری توندتر و بێپێشینە دەربكەین”.

 

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”پێویستە هاووڵاتیان پابەندی ڕێكارەكانی خۆپارێزی بن لەڕووی بەستنی كەمامە و پاكژكردنەوەی دەستەكانیان و دووركەوتنەوەی جەستەیی و ڕێگرتن لە گردبوونەوەكان، لەپێناو بەرگرتن لە زیادبوونی ژمارەی تووشبوان، بەو پێیەی ژمارەی تووشبوون لەم ماوەیەی دواییدا بەشێوەیەكی بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووە، هۆكاریی ئەمەش بۆ پابەندنەبوونی هاووڵاتیان دەگەڕێتەوە بە ڕێكارەكانی خۆپارێزی لە پەتاكە”.