سەردێر

ئەمڕۆ پارێزگاری هەولێر هەڵدەبژێردرێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر كۆدەبێتەوەو بڕیارە پارێزگارێكی نوێ بۆ پارێزگاكە هەڵبژێرن.

عەلی حسێن سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، تا ئێستا چوار كەس خۆیان بۆ پۆستەكە كاندید كردووە و بەهێزترین كاندیدیش ئومێد خۆشناو كاندیدی پارتییە.

كەنعان خەیلانی سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لە لێدوانێكی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ كاتژمێر 9ی بەیانی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بە مەبەستی دەنگدان بە پارێزگاری نوێ كۆدەبێتەوە.

وتیشی”ئومێد خۆشناو كاندیدی ئێمەیە بۆ پۆستی پارێزگاری هەولێر و دەنگی پێویستیشمان بۆ كۆكردووەتەوە، بەشێوەیەك هەماهەنگیمان لەگەڵ لایەنەكانی دیكە زۆر باشە و پێشتریش كاندیدی هەر لایەنێك هاتبێتە ئەنجومەن زۆرینەی ئەندامان دەنگیان پێداوە”.