سەردێر

ئەمریكا هۆشداری دایە حوسییەكان

ئەمریكا داوای لە حوسییەكان كرد هێرش بۆ سەر عەرەبستان رابگرن

خەڵك-

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا داوای لە حوسییەكان كرد بە پەلە هێرشەكانیان بۆ سەر عەرەبستانی سعودی رابگرن.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاند سەرۆكی ئەمریكا هەنگاوەكانی كۆتایی هێنان بە جەنگی یەمەن دەگرێتەبەر لەگەڵ سعودیە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بە گفتوگۆ و هەست بە نیگەرانی قوڵیش دەكات لە بەردەوامی هێرشەكان بۆ سەر عەرەبستان.

وەزارەتی دەرەوە رایگەیاند داوا لە حوسییەكان دەكەن بە پەلە هێرشەكانیان بۆ سەر شوێنە مەدەنییەكانی عەرەبستان و هێرشە سەربازییەكان لەنێوخۆی یەمەن رابگرن، زیاتر نەهامەتی بۆ گەلی یەمەنی نەهێنن.

هانی حوسییەكانیشی داوە هەوڵ بۆ تێكدانی سەقامگیری ناوچەكە نەدەن، پابەند بن بە بەشداریكردن لە بنیاتنانەوەی هەوڵەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ ئاشتی، ئێستا كاتی كۆتاییهێنان بە ئەم ململانێیەیە.

جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا لە یەكەم گوتاریدا بۆ سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەكەی ئاشكرایكرد كە كۆتایی بە جەنگی یەمەن دەهێنن و پشتیوانی سعودیە بۆ شەڕی یەمەن رادەگرن، هاوكات پابەندیش بە پارێزگاری لە عەرەبستانەوە.

سەرچاوەكانیش باسیان لەوەكردووە كە ئەمریكا هەوڵ دەدات حوسییەكان لە لیستی تیرۆردا لا ببات كە ئیدارەی پێشووی ئەمریكا بە رێبەرایەتی دۆناڵد ترەمپ ئەو بڕیارەی دا بوو كە حوسییەكان بخرێنە لیستی تیرۆرەوە، بەڵام حوسییەكان بە گومانەوە لە ئەو هەنگاوەی واشنتن دەڕوانن.