سەردێر

فراكسیۆنی یەكێتی دەربارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم داوایەك دەدەنە مستەفا كازمی

خەڵك-
فراكسیۆنی یەكێتی لە پەڕلەمانی عیراق لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی عیراق كۆبونەوە و داوایان لە مستەفا كازمی كردووە، كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد لەسەر بنەمای دەستور كردەوە، بەتایبەتی كێشەی پشكی هەرێم و مووچەی فەرمانبەران.

بەختیار شاوەیس ، وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەڕلەمانی عیراق بڵاویكردەوە، پاشنیوەرۆی ئەمرۆ یەكشەممە ٢٠٢١/٢/٧ وەفدێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەڕلەمانی عیراق بەسەرۆكایەتی ئاڵا تاڵەبانی، لەگەڵ سەرۆك وەزیران مستەفا كازمی كۆبویەوە.

لەكۆبونەوەكەدا جارێكی دیكە فراكسیۆنی یەكێتی جەختی لەچارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر بنەمای دەستور كردەوە، بەتایبەتی كێشەی پشكی هەرێم و مووچەی فەرمانبەران.

ڕاشیگەیاندووە، تەوەرێكی دیكەی كۆبونەوەكە، تەرخانكرا بۆ خستنەروی كێشەكانی كەركوك و خانەقین و ناوچەكانی دیكەی ناكۆكی لەسەر وە دۆزینەوەی چارەسەری دەستوری و یاسایی.

لەم بەشەی كۆبونەوەكەدا نوێنەرانی فراكسیۆنمان لەو پارێزگایانە بەوردی ئاماژەیاندا بەكێشەكان و چارەسەرەی هەنوكەیی و واقعی، بەشێوەیەك كەلەگەڵ هەستیاری و تایبەتمەندی ئەو ناوچانە بگونجێت.

‎May be an image of ‎‏‏‏٣‏ كەس‏، ‏‏‎‎people standing‎‎‏، ‏‎‎people sitting‎‎‏‏‏ و ‏لە ژوورەوە‏‎‎



هەلبژاردە

گرنگترینەکان