سەردێر

گەشتەكانی عومرە دەست پێدەكاتەوە

خەڵك-
وەزارەتی ئەوقافی هەرێم ئاشكرای دەكات، بەپێی ڕێنمایی نوێ و مەرجی خۆپارێزی، گەشتەكانی عومرە دوای وەستانی بۆ ماوەی ساڵێك بەھۆی كۆرۆنا دەست پێدەكاتەوە.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، دوای ئاڕاستەكردنی نووسراوێك لەلایەن وەزارەتمان بۆ وەزارەتی تەندروستی هەرێم لەمەڕ ڕێكارەكانی چۆنیەتی دەست پێكردنەوەی گەشتەكانی عومرەی عومرەكاران، وەزارەتی تەندروستی ھەرێم بەپێی چەند مەرج و ڕێنماییەكی خۆپارێزی وەڵامی وەزارەتمانی دایەوە.

ڕاشیگەیاند، دوای وەستانی بۆ ماوەی ساڵێك بەھۆی كۆرۆناوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە بەپێی ڕێنمایی نوێ گەشتەكانی عومرە دەست پێدەكاتەوە.

وەك لە ڕێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە، “دەبێت هەموو عومرەكارێك 48 كاتژمێر پێش دەستپێكردنی گەشتەكەی پشكنینی كۆرۆنا بكات و ڕێكارەكانی خۆپارێزی وەك (بەستنی دەمامك و دووركەوتنەوە لە قەرەباڵغی و بوونی مەودای نزیكەی 2 مەتر) پەیڕەو بكات”.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەوانەی نیشانەكانیان تێدا دەردەكەوێت دوای 8 ڕۆژ كەرەنتین كردن دووبارە پكشنینیان بۆ ئەنجام دەدرێتەوە.