خەڵك-
بەبۆنەی (27) بیست و حەوتەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان مەلا یاسین سەرۆكی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان – سلێمانی پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئەو حزبە دەكات.
بەناوی خوای مەزن و باڵادەست
برای بەڕێزمان مامۆستا سەلاحەددین محەممەد بەهائەددین ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
بەڕێزان ئەندامانی ئەنجوومەنی جێبەجێكردن و سەركردایەتیی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
سڵاوێكی گەرم ..
بەبۆنەی (27) بیست و حەوتەمین ساڵیادی دامەزراندنی (یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان)، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی جەنابتان و بەڕێزان لە سەركردایەتی حزبەكەتان دەكەین و هیوای سەركەوتن و پێشڤەچوونی زیاترتان بۆ دەخوازین.
بەهیواین یادی دامەزراندنی (یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان) هەنگاو بێ بۆ یەكدەنگی و یەكڕیزیی و هاوهەڵوێستی بۆ گەیشتن بەكەنارای ئارامی و ژیانێكی ئارام و شایستەی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان.
ئێمە دڵنیاین، كە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان دەتوانێ رۆڵی كاریگەرانە و چاكەخوازانەی خۆی ببینێت، وەك چۆن لە رابردوودا هەوڵ و بیری چاكەخوازی و چاكسازی ئەولەویەت بووە لای، ئومێد دەكەین لە ئێستا و داهاتووشدا هەمان رۆڵ بگێڕێت و ڕەفتار و گوفتاری خێری ئەم هەرێمە بێت.
دووبارە لەم یادەدا، بەناوی خۆم و سەرحەم هەڤاڵانم لە یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان، پیرۆزباییتان ئاڕاستە ئەكەم و دوعاخوازم خوای گەورە پشتیوانتان بێت.