سەردێر

ڕوداوێكی هاتووچۆ هاوڵاتیەكى بە سەختی بریندار كرد

هۆكاری ڕووداوەكە تیژڕەوی شۆفێرەكە بووە

خەڵك-
ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی 40 مەتری ڕووداوێكی هاتوچۆ ڕویداو لە ئەنجامی ئەوە هاوڵاتیەك كە لە شەقامەكە دەپەرشیەوە زۆر بە سەختی بریندار دەبێت و باری تەندروستی ناجێگیرە

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ كاتژمێر 6:45 خولەكی ئێوارە لەسەر شەقامی 40مەتری لەپێش شوقەكانی ناز سیتی(زەكەریا) ئوتومبێلێكی جۆری فۆرد فیوژنی تایبەت بەخێراییەكی زۆرەوە خۆی كێشا بەهاولاتیەك كاتێك لەشەقامەكە دەپەڕیەوە و لەئەنجامدا زۆر بەسەختی بریندار بوو ئێستا باری تەندروستی زۆر ناجێگیرە.

ئەوەش بڵاو كراوەتەوە، خێرایی رێگاپێدراوی رۆیشتن لەو شوێنە 60كم لەكاتژمێرێكە بەلام دیمەنی بەركەوتنی پیادەكە بەئوتومبێلەكە ئەوە دەردەخات خێراییەكە زۆر لەوە زیاتر بوە.