سەردێر

“پشتیوانی بودجەیەكی دادپەروەر دەكەین”

خەڵك-
فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە پەڕلەمانی عیراق رایدەگەیەنێت، پشتیوانی پڕۆژە یاسایەكی بودجە دەكەن كە دادپەروەری و یەكسانی تێدا بێت بۆ هاووڵاتیانی عێراق بەبێ جیاوازی.

ئاڵا تاڵەبانی، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان لە پەڕلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە، پشتیوانی لەپرۆژە یاسایەكی بودجەی عێراق دەكەین كە دادپەروەری و یەكسانی تێدا بێت بۆ هاووڵاتیانی عیراق بەبێ جیاوازی، هەروەها چاو بخشێنێتەوە بەدابەشكردنی داهاتە نەوتی و نانەوتییەكان دەوڵەت بەپێی دەستوور.

ئاڵا تاڵەبانی داواش دەكات پەلە بكرێت لە دەرچوانی یاسای نەوت و گاز و كە لە ساڵی 2007وە كاركردن بەو یاسایە راگیراوە.