سەردێر

“خۆمان یەكدەنگ نەبین چۆن لەگەڵ لایەنی دیكە ڕێكدەكەوین”

خەڵك-
ئەندامێكی پێشووی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، میللەتێك لەناوخۆدا ڕێك نەكەوێ‌ چۆن لەگەڵ لایەنی دیكە رێك دەكەوێ‌.

ئەمڕۆ شەممە لە پارێزگای سلێمانی پلاتفۆڕمی كوردستان بۆ پرسە نیشتیمانییەكان بەڕێوە چوو تیایدا ئاری هەرسین ئەندامی پێشووی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند،” میللەتێك لە ناوخۆیدا ڕێك نەكەوێ‌ چۆن دەتوانێت لەگەڵ لایەنی دیكە رێك بكەوێ‌ و ئەگەر ڕێگەمان نەبێت بە تفەنگ یەكتری بكوژین ئەوا بەم جەنگە ساردە بێمانایەی ئێستا یەكتر دەكوژین”.

وتیشی، وڵاتانی دراوسێ‌ خۆیان بەشێكن لە داگیركاری هەرێمی كوردستان و نابێ‌ چاوەڕوانی هیچیان لێبكەین .