خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی چاككردنەوە و پاراستنی رێگەوبانی كۆیە شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە لەوەی ئاستەنگی دروست بوە بەهۆی داڕمان و هاتنە خوارەوەی چەند بەردێك بۆسەر رێگای چیای هەیبەت سوڵتان.
لەڕاگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی چاككردنەوە و پاراستنی رێگەوبانی كۆیە هاتووە، لە رێگەی هەیبەت سوڵتان ئاستەنگ بۆ هاتووچۆی شۆفێران دروست دەبێت ئەمەش بەهۆی باران و داڕمان و هاتنەخوارەوەی چەند بەردێكی گەورە لە چیای هەیبەت سوڵتان بۆ سەر رێگە سەرەكیەكە.
ئاماژە بەوەشكراوە، تیمەكانی بەڕێوبەرایەتی ئاوەدانكردنەوەی كۆیە سەرقاڵی پاككردنەوەی رێگەی هەیبەت سوڵتان ـ چنارۆك-ن، تا هاتوچۆی رێگەكە ئاسایی ببێتەوە.