خەڵك-
هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پێشێلكاری لە هیچ كەسێك قبوڵ ناكەین لە هەر پلە و پۆستێكدا بێت.
بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەبارەی شەڕەتەقەی كوڕەكەی قادر عەزیز كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی و ئەفسەرێكی لیواری بەرگریی و فریاكەوتن ڕایدەگەیەنێت، “پێشێلكاری لە هیچ كەسێك قبوڵ ناكەین لە هەر پلە و پۆستێكدا بێت.”
وتیشی، “ڕێگە بە هیچ لایەن و بەرپرس و گروپێك نادەین ئارامی سلێمانی بشێوێنێت، هیچ پێشێلكارییەك بەبێ سزا تیپەڕنابێت، داواش دەكەم هیچ كەسێك تاقیمان نەكاتەوە چونكە زەرەر دەكات.”