سەردێر

نرخی دۆلار بەرزبووەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بەرزبۆتەوە.

یادگار حەسەن لە كۆمپانیای سەعید بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، نرخی دۆلار بۆ شەممە 6-2-2021، بەپێی بازاڕی گۆڕینەوەی دراوی بیانی لە شاری سلێمانی 100 دۆلاری ئەمریكایی بە 145 هەزار 650 دینار مامەڵەی پێوە كراوە.

وتیشی، “نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بە 2 ملیۆن و 326 هەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوە كراوە”.

بەهۆی ناجێگیری بازاڕ و قەیرانی دارایی و ڤایرۆسی كۆرۆنا و دابەزینی بەهای دینار لە هەرێمی كوردستان و عیراق، نرخی دۆلار ناجێگیرە.

بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عیراق ڕایگەیاند، “گۆڕانكاری لە نرخی دۆلار داوایەكی پێشتری وەزارەتی دارایی بووە، چونكە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو گەندەڵییەكی زۆری تێدا بووە و نەتوانراوە بەرهەمی ناوخۆیی زیادبكرێت یاخود بپارێزرێت، بۆیە بۆ پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی بڕیاردرا ڕێكاری دارایی و ئابوریی یەكلاكەرەوە بگیرێتەبەر، كە كە یەكێك لەڕێكارەكان گۆڕانكاری بوو لە نرخی دۆلار”