سەردێر

یەكێتی لەسەر تەندروستی كۆسرەت ڕەسوڵ ڕوونكردنەوە دەدات

خەڵك-
بەرپرسی مەكتەبی ناوەندەكانی دەرەوەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاشكرای دەكات، كە دۆخی تەندروستی سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی حزبەكەی زۆر باشە.

سەعدی ئەحمەد پیرە، بەرپرسی مەكتەبی ناوەندەكانی دەرەوەی یەكێتی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ كاك كۆسرەت، تەمەننای تەندروستی باشمان بۆ خواست و دڵنیامان كردەوە، كەهەموو هەڤاڵان دوعای ساغی و سەلامەتی بۆ دەكەن و ئەگەر پێویست بكات سەردانی دەكەن.

ڕاشیگەیاندووە، “خۆشبەختانە كاك كۆسرەت دڵنیایی دا لەوەی باری تەندروستی زۆر باشە”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، سەبارەت بەو دەنگۆ ناڕاستانەی، كە لەسەر باری تەندروستی و خودی كاك كۆسرەت باسدەكرێت لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان و سایتەكان سەرلەبەریان ناڕاستن و هەڵبەستراون .