سەردێر

52 توشبووی كۆرۆنا لە هەرێم تۆمار كران

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە 24 كاتژمێری رابرودا 52 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و 468 توشبو چاكبونەتەوە و كەسێكیش گیانی لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، لە دوێنێوە 4121 پشكنینی كۆرۆنا كراون، 52 توشبو تۆماركراون، كە 9 توشبو لە هەولێر، 11 لە سلێمانی، 30 لە دهۆك و دو توشبوش لە گەرمیان بون.

ئەوەش بڵاو كراوەتەوە، 468 توشبو چاكبونەتەوە و 54 لە هەولێر، 74 لە سلێمانی، 340 توشبو لە دهۆك.

توشبویەكیش گیانی لەدەستداوە كە لە پارێزگای دهۆك بووە.