خەڵك-
نەبونی دەستەكانی نەك نەبوەتە رێگری بەڵكو بوەتە هۆی دەركەوتنی بەهرەیەكی گەورە تیایدا.
ساڵانە وڵاتی میسر فێستیڤاڵی هونەری رێكدەخرێت و خەڵاتی داهێنەرەكان لەبوارە جۆربەجۆرەكاندا دەكات ئەمساڵ نەدا عەلام ئەو كیژەی شێوە و روخسار و بەهرەمەندییەكەی لەگەڵ خەڵكانی دیكە جیای دەكاتەوە خەڵاتی یەكەمی فیستیڤاڵەكەی بردەوە.
نەدا، دەرچوی كۆلێژی ئادابە لە زانكۆی مەنوفیە بەهرەی وێنەكێشانی جیاوازە لە نیگاركێشە باوەكان كەتا ئێستا بینراون ئەو بەپێنوسی دار و بەقاچەكانی وێنە دەكێشێت.
ئەو لە منداڵییەوە بەبێ هەبونی دەستەكانی لەدایك بوە و توانای رۆشتنی لەسەر پێیەكانی نیە و كورسی گەڕۆك بەكاردەهێنێت وەك خۆی دەڵێت، “قاچەكانی بۆ كێشانی نیگارەكانی تەرخان كردووە”.
نەبونی دەستەكانی نەبوەتە رێگر لەو ئەو خەون و خەیاڵەی كەهەیەتی ئێستا خاوەنی 40 وێنەی هونەرییە ئەمەش یەكێكی دیكەیە لەو سەركەوتنانەی لەپاڵ خوێندنی كۆلێژ بەدەستیهێناوە.
نەدا دەڵیت،”ئارەزو دەكات بەپێنوسی دار وێنە بكێشێ بەپێچەوانەی پێنوسی رەنگاو رەنگ رەش و سپی كەمتر دەرونی ماندو دەكات”.
وتیشی،بەشداری خولەكانی فێربون بەشێوەی زانستی وێنەكشیانی نەكردوە، بەڵام سودی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەگشتی و یوتیوب بەتایبەتی بینیوە بۆ بەرەوپێشبردنی بەهرەكەی.
دەشڵێت “ئەو كاتەی دەست دەكات بە وینە كێشان نازانێت كاتەكان چۆن گوزەر ئەكەن”.