سەردێر

كەسێك بە تۆمەتی فرۆشتنی دوو كچ دەستگیركرا

خەڵك-
میدیا عێراقیەكان بڵاویانكردەوە یەكەكانی نەهێشتنی تاوان توانیویانە كەسێك لە كاتی فرۆشتنی دوو كچدا لە بەغدای پایتەخت دەستگیربكەن.

ئەمڕۆ میدیا عێراقیەكان راگەیاندراوێكی وەزارەتی ناوخۆی عێراقیان بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، لە رێگەی كامێرای چاودێریەوە بەنهێنی چاودێری كەسێك كراوە دوای دڵنیابوونەوە لە زانیاریەكان و دواتریش لە كاتی فرۆشتنی دوو كچدا بە بەهای ٦٠ هەزار دۆلار، دەستگیركراوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، لە ئێستادا تاوانبارەكە بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە مرۆڤ مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت.