سەردێر

مالیكی بەدووری دەزانێت كازمی ببێتەوە سەرۆكوەزیران

خەڵك-
نوری مالیكی لە چاوپیكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا، بە دووری دەزانێت مستەفا كازمی ببێتەوە بە سەرۆكوەزیران.

نوری مالیكی سەرۆكوەزیرانی پێشووتری عێراق لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی نەبزی عێراقی وتی، بە دووری دەزانم كە كازمی ببێتەوە بە سەۆك وەزیران چونكە سیستمی سیاسی ئێمە لە ئێستادا توانای پێگەیاندنی سەرۆكوەزیرانێكی نییە.

ئاماژەی بەوەشداوە، دوای گفتوگۆكردن لەناو حزبەكەیان بڕیاریاندا بەشداری لە و كابینەیەدا نەكەن و دەنگی پێنەدەن و پشتیوانی نەكەن دەشڵێت لەو كاتەدا خۆیان بە دوورگرتووە و بڕیارەكەیان بۆ پەرلەمانی عێراق جێهێشتووە.

دواتر، مستەفا كازمی لە مانگی نیسانی ساڵی ٢٠٢٠ بووە سەرۆكوەزیرانی عێراق، بڕیاریش وایە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق لە مانگی تشرینی یەكەمی ئەمساڵدا بەڕێوەبچێت.



هەلبژاردە

گرنگترینەکان