سەردێر

سلێمانی، ئاماری نوێی كۆرۆنا

خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ 2 توشبوی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، 2 توشبوش رەوانەی نەخۆشخانە كراون و توشبویەكیش نەخۆشخانەی جێهێشتوە.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی شەهید هێمن 2 توشبوی كۆرۆنا داخڵكراون كۆی گشتی ئەو توشبوانەشی لە نەخۆشخانەكاندا ماون گەیشتوەتە 21 توشبو كە 18 توشبویان ئۆكسجینیان بۆ بەكاردەهێندرێت.

لەئامارەكەدا ئەوەشخراوەتەڕو، 5 (پێنج) توشبوی كۆرۆنا لەژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان، توشبویەكیش لەژێر ئامێری cepap دان، توشبویەكیش نەخۆشخانەی جێهێشتوەو 2 توشبوش گیانیان لەدەستداوە.

كۆی گشتی توشبوانی كۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی گەیشتوەتە 30 هەزارو782 توشبو لەنێویاندا هەزار و 1695 توشبوو گیانیان لەدەستداوە.