سەردێر

ئاماری نوێی كۆرۆنا

 

خەڵك-

وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی عێراق هەزار و 534 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای راگەیاند.

ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەكەیدا رایگەیاندووە، لە 24 كاتژمێری رابردوو هەزار و 534 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق تۆماركراوە و هەزار و 188 كەسیش چاكبوونەتەوە 12 كەسیش گیانیان لە دەستداوە و كۆی گشتی تووشبووانیش گەیشتە 625 هەزار و 756 كەس.

لەبەیاننامەكەدا ئەوەش هاتووە، لە كۆی گشتی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە 598 هەزار و 147 كەس چاكبوونەتەوە و 13 هەزار و 103 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.