سەردێر

تەرمی كۆچبەرێكی كورد گەڕێنرایەوە سلێمانی

خەڵك-
تەرمی كۆچبەرێكی كورد دوای ماوەیەك بێسەروشوێن بوونی لەڕێگەی كۆچدا، ئەمڕۆ هەینی گەڕینرایەوە كوردستان و لە گۆڕستانی سەیدسادق بەخاك دەسپێردرێت.

بڕیار بەختیار، كە تەمەن ٣٤ ساڵە و خەڵكی شارۆچكەی سەیدسادقە، لە ساڵی ڕابردووەوە بۆ چارەسەری پزیشكی كۆچی كردووە بەرەو ئەوروپا و لە ئیتاڵیا گیانی لەدەستداوە.

ئاری جەلال، سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، (بڕیار) گەنجێكی دانیشتوی شارۆچكەی سەیدسادق بوو، بەمەبەستی چارەسەری پزیشكی بەشیوەیەكی نایاسایی لە مانگی ئابی٢٠٢٠دا كۆچی دەرەوەی وڵاتی كردووە، بەڵام لەگەڵ گەیشتنی بە خاكی ئیتالیا بەهۆی ڕووداوێكی دڵتەزێن و نەخوازراو گیانی لەدەستداوە.

وتیشی، “بەهۆی نەبوونی ناسنامەی كەسێتی لەلایەن پۆلیس و شارەوانی ئەو وڵاتە بەخاك سپێردراوە و دوای دوو مانگ لە بێسەروشوێن بوون و پاش دۆزینەوەی تەرمەكەی لە ئیتاڵیاوە گەڕێنرایەوە خاكی نیشتمان”.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەهەوڶەكانی نووسینگەی قوباد تاڵەبانی و جێبەجێكردنی كاوباری یاسایی لەلایەن دەزگای لوتكە و كۆمیتەی ڕیكخستنی ئیتاڵیای یەكێتی لە كاتژمیر ٣:١٥ خولەكی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی تەرمەكەی گەڕینرایەوە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و ڕادەستی كەسوكاریان كرایەوە.

ئاری جەلال ڕاشیگەیاند، وابریارە لەدوای كاتژمێر 9ی بەیانی لە گۆڕستانی سەیدسادق بەخاك بسپێردرێت.

May be an image of 1 person and text

May be an image of 1 person and text that says 'REDMI ( NOTE PRO QUAD CAMERA'

No photo description available.

May be an image of 1 person

May be an image of 1 person, standing, outdoors and crowd