سەردێر

پێگەی ئەمریكا لەسەر ئاستی جیهان بەهێز دەكەینەوە

خەڵك-
سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت ، جارێكی دیكە پێگەی وڵاتەكەی لەسەر ئاستی جیهان بەهێز دەكەینەوە،ئەمریكا نابێت لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی بوونی نەبێت .

جۆ بایدن، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە پرێس كۆنفڕانسێكدا ڕایگەیاند، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا نابێت لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی بوونی نەبێت، بۆیە جارێكی دیكە ئەمریكا لەسەر ئاستی جیهان بەهێز دەكەینەوە.

ڕاشیگەیاندووە، بەردەوام دەبین لە پاڵپشتیكردنی سعودیە بە مەبەستی پاراستنی خاكەكەی لە هەڕەشەی گرووپە چەكدارەكان كە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەكرێن.

ئاشكراشیكردووە، لەسەر ئاستی دەرەوە پێداچوونەوە بە بڵاوكردنەوەی هێزەكانی ئەمریكا دەكەین.