سەردێر

لەبارەی تەندروستی كۆسرەت ڕەسوڵ ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكرێتەوە

خەڵك –
ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەڕلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی تەندروستی زۆر باشە و هەموو ئەو هەواڵانەی باس لە خراپ بوونی تەندروستی كۆسرەت ڕەسوڵ دەكەن دوورە لە ڕاستیەوە .

عەباس فەتاح، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەڕلەمانی كوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبوك بڵاویكردووە، لەتوڕە كۆمەڵایەتییەكان وا بڵاوكراوەتەوە، كە لە ئێستادا باری تەندروستی كۆسرەت ڕەسوڵ ناجێگیرە .

ڕاشیگەیاندووە، تەندروستی كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی لەئێستادا تەندروستی زۆر باشە و هەموو ئەو هەواڵە بۆ چەواشەكردنی كۆمەڵانی خەڵكە بۆ لە بیر بردنەوەوەی ژیان و گوزەرانی خەڵكە.