سەردێر

پۆلیسی دهۆك؛ باوكی پەڕلەمانتارێكی پارتی كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا

خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆك ڕایدەگەیەنێت، ئێوارەی ئەمڕۆ كادیرێكی پێشكەوتووی پارتی كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا ، هاووڵاتییەكە ناوی ناجی بالەتەی یە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە 2ی شوباتی 2021 هاووڵاتی ناجی بالەتەی كادریری پێشكەوتووی پارتی بە ڕووداوێكی دڵتەزێن گیانی لەدەستدا .

بە پێی زانیارییەكان ئەو هاووڵاتییە باوكی ئارام بالەتی، پەڕلەمانتاری پارتی لە ماڵەكەی خۆیدا بە فیشەكێك كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هاوکات ناجی بالەتی، ئەندامی لقی شێخانی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە.

ئەمە لەكاتێكدایە ، ئارام بالەتی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ماوەی دوو مانگە بەهۆی توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا باری تەندروستیی ناجێگیرە و لە نەخۆشخانەیە.