سەردێر

بەشداری لە مەراسیمی گەڕانەوەی ڕوفاتی شەهیدانی ئێزدی دەكات

خەڵك-
سەرۆك كۆماری عێراق بەشداری لە مەراسیمی گەڕانەوەی ڕووفاتی شەهیدانی ئێزدی، كە لەسەر دەستی رێكخراوی تیرۆریستی داعش شەهیدكرابوون بۆ گوندی كۆچۆ كرد و هەریەك لە سەرۆك وەزیرانی و جێگری یەكەمی پەرلەمان و فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عیراقیش بەشداربوون.

د. بەرهەم ساڵح ، سەرۆك كۆماری عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢١/٢/٤ بەشداریكرد لە مەراسیمی گەڕانەوەی ڕووفاتی شەهیدانی ئێزدی، كە لەسەر دەستی رێكخراوی تیرۆریستی داعش شەهیدكرابوون بۆ گوندی كۆچۆ.

لەو مەراسیمەكەدا كە لە مینۆمێنتی شەهیدان لە بەغدا بەڕێوەچوو، هەریەك لە مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و حەسەن كەعبی، جێگری یەكەمی پەرلەمان و فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوە و گەورە بەرپرسان و سەرۆكی نێردە دبلوماتییەكان لە عێراق و ژمارەیەك لە كەسوكاری قوربانیانی مەرگەساتەكە ئامادەی بوون.

https://fb.watch/3rI94q4I0Z/