سەردێر

كێشەی گوندی كۆری چارەسەر كرا

خەڵك-ئارام سەردار

دانیشتوانی گوندی كۆری ڕایدەگەیەنن، كێشەكەیان لەگەڵ پڕۆژەی گوندی ئیسپانی چارەسەركراوە.

بارزان عوسمان، بەنوێنەرایەتی دانیشتوانی گوندی كۆری لەلێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەر لەدوو مانگ كێشەیەكی موڵكداریمان لەگەڵ پڕۆژەی گوندی ئیسپانی بۆ دروست بوو، دوای چەندین خۆپیشاندان هاتنە سەرخەتی لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەت ڕێككەوتن لەنێوان دانیشتوانی گوندی كوری و پڕۆژەی گوندی ئیسپانی كرا.

دەشڵێت، ڕێككەوتنەكە لەسەر سێ خاڵە، خاڵی سەرەكی مانەوەی دەروازەی گوندی كوری لەسەر شەقامی ١٥٠ مەتری وەك خۆی كە ئێستا هەیە و پرسی بیری ئاویش لەبەرژەوەندی گوندی كۆری چارەسەركرا.

ئەوەشی خستەڕوو، یەكێك لەكێشەكانی ترمان بابەتی ٢٠ مەتر سەوزایی بوو بەدرێژایی گوندەكە، بەهۆی ئەوەی گوندی ئیسپانی وەری گرتبوو، ڕێككەوتن كرا ٦ مەتر لەم زەوییە بەدێژایی گوندی كوری بدرێتەوە پێمان و سەرجەم كاری سەوزایی ناو پڕۆژەكەشمان بۆ تەواو بكەن لەگەڵ گۆڕەپانی وەرزشی ڕاكردنی تاتان.