سەردێر

زیاتر لە 164 هەزار پێوەری زیرەك دانراوە

خەڵك-
تاوەكو ئێستا لە ناوشاری سلێمانی زیاتر لە 164.000 پێوەر لە 67گەڕەكی ناو شاری سلێمانی دانراوە.

بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، كاركردن لە پرۆژەی پێوەری زیرەكی كارەبا بەردەوامە و ئەمڕۆ پێنج شەممە تیمەكانی كۆمپانیای شاندز بەسەرپەرشتی ئەندازیارانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سێمانی لە ناوچەكانی سەر فیدەری 9 بەردەوام بوون لەسەر بەستنی پێوەری زیرەكی كارەبا.

پرۆژەی پێوەری زیرەكی كارەبا لە كۆتایی مانگی 9ی ساڵی 2019 چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە و تا ئێستا لە ناوشاری سلێمانی زیاتر لە 164.000 پێوەر لە (67) گەڕەكی ناو شاری سلێمانی دانراوە.