سەردێر

دووەم كاندید بۆ پارێزگاری هەولێر

خەڵك-ئارام سەردار

دوای ئەوەی دوێنێ ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بەفەڕمی دەرگای خۆپاڵاوتنی لە پێشكەشكردنی سی ڤی بۆ پۆستی پارێزگاری هەولێر كردەوە، بەفەڕمی پارێزەرێك لەهەولێر سی ڤی خۆی بۆ ئەو پۆستە پێشكەشی ئەنجوومەنی پارێزگا كرد.

پارێزەر ئومێد پاڵانی، لەبارەی خۆ كاندیدكردنی بۆ پۆستی پارێزگاری هەولێر بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، دوێنی ٣/٢/٢٠٢٠ لە لایەن ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر نوسراوێكیان بڵاوكردەوە تیایدا دەرگای خۆكاندیدكردنیان كردەوە بۆ پۆستی پارێزگاری هەولێر تا ٦/٢/٢٠٢١ كەوا هەركەسێك دانیشتووی پارێزگای هەولێر بێت و مەرجەكانی تێدابەدی دەكرێت، زانیاری كەسی پێشەش بەلێژنەی تایبەت بكات لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر .

دەشڵێت، ئەمڕۆ ٤/٢/٢٠٢١ وەك پارێزەرێكی دانیشتوی پارێزگای هەولێر چووم بۆ ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر و داواكاری و cv زانیاری كەسی و تەواوی پێداویستییەكانم لەگەڵ كۆپییەك لە بڕوانامەی بەكالۆریۆس لە یاسام پێشكەش كرد بەمەستی ممارسەكردنی مافی خۆم و خۆ كاندیدكردم بۆ پارێزگاری هەولێر بەسداری لەم پڕۆسەیە دیموكراسییە بكەم.

ئەوەشی خستەڕوو، خۆم بەشایستە دەزانم بۆ ئەم پۆستە پۆستی پارێزگاری هەولێر خزمەتی پارێزگای هەولێر بكەم و دەمەوێت بڵێم من لە هەر پلە و پایەو پۆستێك بم لە خزمەت دادپەروەری دادەبم.

لەئێستادا پارتی دیموكراتی كوردستان بەفەڕمی ئومێد خۆشناو، سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی لەپەڕلەمان كاندید كردووە بۆ پۆستی پارێزگاری هەولێر، چاوەڕوان دەكرێت هەفتەی داهاتوو ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر كۆببێتەوە و بەفەڕمی دەنگ لەسەر پۆستی پارێزگار بدرێت.