سەردێر

“سلێمانی ناتوانێت گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا بكات”

"لامەركەزی جۆرێكی باشی بەڕێوەبردنە بێگومان لامەركەزی سیاسی نا"

خەڵك-
جێگری سەرۆكی ئەنجزمەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، لامەركەزی جۆرێكی باشی بەڕێوەبردنە بەڕیبَوەبردنە بەڵام دەبێت بەغداد لەرێگەی حكومەتی هەرێمەوە مامەڵەی لەگەڵ بكات و بە تەنها ناكرێت.

بەرزان شێخ محەمەد جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەفراكسیۆنی گۆڕان بە دەنگی ئەمریكای وتووە
پێگە و یاساكەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی هی ئەوە نییە بتوانێت سەربەخۆ دانوستان لەگەڵ بەغداد بكات دەبێت بەغداد لەڕێگای حكومەتی هەرێمەوە مامەڵەی لەگەڵ بكات بەتەنها ناتوانێت.

دەشڵێت، ئەمجۆرە گوزەرانەی ژیانی خەڵك لەحكومەتی هەرێمی كوردستان مایەی دڵخۆشی نییە یەكێك لەئەركەكانی حكومەت ئەوەیە بەزووترین كات پرۆژەی لامەركەزی جێبەجێ بكات كە ئێمە ڕەشنووسەكەیمان بڵاوكردەوە و لایەنەكان هەریەكە بیروبۆچوونی خۆی لەسەر لامەركەزیەت پێشكەش بەحكومەتی هەرێم كردووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئومێد دەكەین لەڕێی لامەركەزییەوە گوزەران باش بێت، ئەگەر مەسەلەی لامەركەزی بێتە پێشەوە پێشبینی دەكەم لامەركەزی جۆرێكی باشی بەڕێوەبردنە بێگومان لامەركەزی سیاسی نا.