سەردێر

نرخی ئاڵتون بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی

خەڵك-
بەهۆی هەواڵەكانی تایبەت بە دۆزینەوەی ڤاكسینی كۆرۆنا و كەمبوونەوەی ئامارەكانی تووشبوون بەو پەتایە، نرخی ئاڵتون لە بۆرسەی جیهانی ڕووی لە دابەزین كرد.

دانا وەرتی، لە زێڕنگەری ئازورا لە هەولێر ڕایگەیاند، ئەمڕۆ نرخی ئۆنسێك زێڕ بۆ 1837 دۆلار دابەزیوە و بەوهۆیەوە نرخی یەك لیرە دابەزیوە بۆ 390 دۆلار”، لەكاتێكدا لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا نرخی ئۆنسێك گەیشتە 1864 دۆلار.

ڕاشیگەیاند، نرخی زێڕی عەیار 24 بە 429 هەزار و عەیار 21 بە 376 هەزار و عەیار 18 بۆ 322 هەزار دینار دابەزیوە.

ئاشكراشی كرد، بەهۆی چەند هۆكارێك، كە پەیوەست بوو بە ڕووداوەكانی كۆنگرێس و دووبارە سەرهەڵدانەوەی كۆرۆنا لە چین ئۆنسەی زێڕ بەرگری باشی كرد لە 1850 دۆلاردا، بەڵام هێشتا ئەگەرەكانی دابەزینی بۆ 1770 دۆلار كراوەیە.