خەڵك-
ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازی هەڵوێستی لەسەر دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی خوێندن بەبێ دابەشكردنی مووچە بەتەواوی ڕادەگەیەنێت و ئاشكرای دەكات، دەست بە بایكۆت دەكەنەوە.
ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە سلێمانی بەیاننامەیەكی ناڕەزاییان دەركرد و ڕایانگەیاند، كە ئەگەر حكومەتی هەرێم و وەزارەتی پەروەردە بڕیار لەسەر دەستپێكردنەوەی خوێندن بدات دەبێت مووچە بە 30 ڕۆژ جارێك و بەبێ لێبڕین دابەش بكرێت.
ڕاشیانگەیاند، ماوەی دوو مانگ مۆڵەت دەدەین بە حكومەتی هەرێم بۆ جێبەجێ كردنی داواكارییەكانمان بەپێچەوانەوە دەست بە خۆپیشاندان و بایكۆت دەكەنەوە.
سەبارەت بە داواكارییەكانیشیان ئاشكرایانكرد، پێویستە بەزووترین كات دۆخی دابەشكردنی مووچە ئاسایی بكرێتەوە و پلەبەرزكردنەوەی مامۆستایان دەستپێبكاتەوە و مامۆستا بەدەل بەرواری، كە لەسەر خۆپیشاندان دەستگیر كراوە ئازاد بكرێت.