سەردێر

“پێشمەرگە بۆ داعش جوڵێنراوە”

خەڵك-

لەبارەی دەنگۆی جوڵە پێكردنی هێزەكانی پێشمەرگە، لە ناوچەكانی مەخمور و قەرەچوغ وەزارەتی پێشمەرگە ڕِوونكردنەوە دەدات و دەڵێت جوڵەی نائاسایی بەرامبەر عێراق نەكراوە.

وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند، هیچ جوڵە پێكردنێكی نائاسایی بەرامبەر هێزەكانی عێراق نەكراوەو ئەوەشی روویداوە بەهۆی ئەوەیە ماوەیەكە هەڕەشەكانی تیرۆریستانی داعش‌ لەناوچەكانی چیای قەرەچووغ و مەخمور زیادبووەو زانیارییە هەواڵگرییەكان ئەوە دووپاتدەكەنەوە كە داعش دەیەوێت كردەوەی تیرۆریستی لەو ناوچانە ئەنجامبدات.

ئەوەش بڵاو كراوەتەوە، وەك ئامادەسازی بۆ هەر مەترسی و جموجۆڵێكی تیرۆریستان لەو ناوچانەدا بەشێك لەیەكە سەربازییەكانی هێزی پێشمەرگە لەناوچەكانی چیای قەرەچووغ و باكوری مەخمور خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشیەوەو مەبەست لەوە رێگریكردنە لە كردەوەی تیرۆریستان و پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەكە.