سەردێر

داوای دامەزراندن دەكەن

تائێستا هیچ وەڵامێكيان وەرنەگرتووە

 

خەڵك-ئارام سەردار

ماوەی دوو ڕۆژە لەهەولێر دەرچووە یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێمی كوردستان گردبوونەوە لەبەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵا و ئەنجوومەنی وەزیران ئەنجام دەدەن و داوا دەكەن حكومەت دایان بمەزرێنێت.

یەكێك لە دەرچووەكان بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، ژمارەمان هەزار و ١٠٠ دەرچووە لەساڵی ٢٠١٦-٢٠١٧ هەموومان یەكەم و دووەم و سێیەم بووین، بەپێی یاسا ڕاستەوخۆ دەبێ دابمەزرێین، بەڵام تائێستا هیچ وەڵامێكمان وەرنەگرتووە، داوا دەكەین پێش دەستپێكردنی ساڵی خوێندن چارەنووسمان یەكلابكەنەوە.

دەشڵێت، وەزارەتی خوێندنی باڵا پێی ڕاگەیاندون تا حكومەت بڕیار نەدات ئەوان ناتوانن هیچ بكەن، چونكە دەسەڵاتی دامەزراندن لای ئەوان نییە.

ئەوەشی خستەڕوو، ناكرێت ئەو هەموو شەونخوونییە بكەین تاوەكو بگەین بەم پلەیە كەچی حكومەت لەئاستمان بێ باك بێت.

No description available.



هەلبژاردە

گرنگترینەکان