سەردێر

هەژدە ساڵە چاوەڕێن

خەڵك-ئارام سەردار

ماوەی ١٨ ساڵە خاوەن زەویەكانی هەشتی حەسارۆك لەشاری هەولێر چاوەڕوانن ڕێگاپێدانیان بۆ بكرێت تاوەكو زەوییەكانیان بكەن بەخانوو حكومەتیش بەبیانووی نەبوونی خزمەتگوزاری و قەیران ڕێگاپێدانی ڕاگرتووە.

ئارام فەرهاد، خاوەن زەوییە، بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، كۆمەڵێك زەوی لەهەولێر دابەشكراون لەدوای هەشتی حەسارۆك خزمەتگوزاری بۆ بردراوە، بەڵام بۆ هەشتی حەسارۆك نەبردراوە، ئێستاش ڕێگەپێدانی خانوو بۆ زەویەكانی باغلومنارە دەرچووە تەنیا داواكاری سەرەتایمان ئەوەیە رێگەپێدان بۆ ئێمەش بكەنەوە.

دەشڵێت، خۆی فەرمانبەرە و چەند ساڵێكە بە ئاواتی ئەوەیە ئەو زەویەی كڕیوێتی بیكات بە خانوو، بەڵام ڕێگایان پێنادرێت، كە بەبیانووی قەیرانی دارایی حكومەت ناتوانێت خزمەتگوزارییەكانی وەك ئاو و كارەبا و ڕێگاوبان دابین بكات .

ئاماژەی بەوەشكرد، ١٦ هەزار و٥٠٠ پارچە زەوی ١٨ ساڵە دابەشكراوە، سەدان پڕۆژە دوای ئەوە دەستی پێكرد و تەواوكرا كەچی ناتوانرێت خزمەتگوزاری بۆ ئێمە دابین بكەن.