خەڵك-
فوئاد حوسێن بەسەردانێك گەیشتە ئێران و بڕیارە تاوتوێی چەند پرسێك لەگەڵ بەرپرسانی ئێران دەكات.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەحمەد سەحاف لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە فوئاد حوسێن بۆ تاوتوێكردنی ژمارەیەك دۆسیەی هاوبەش لەگەڵ بەرپرسانی ئێران گەشتووەتە تارانی پایتەخت.
ئەحمەد سەحاف ئاماژەی بەوەشكردووە، فوئاد حوسێن لە چوارچێوەی سەردانەكەیدا بۆ تاران چاوی بە گەورە بەرپرسانی ئێران دەكەوێت لەنێویاندا هاوتا ئێرانییەكەی محەمەد جەواد زەریف.