سەردێر

“گەندەڵی هەڕەشەیەكی جددیە”

خەڵك-
سەرۆكی دەستەی دەستپاكی لەهەرێمی كوردستان دەڵێت، گەندەڵی لەهەرێمی كوردستان پەتایەكی ترسناكە و كێشەیەكی زۆر گەورەیە لەبەردەم پرۆسەی چاكسازی.

ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەی دەستپاكی لەهەرێمی كوردستان بۆ دەنگی ئەمریكا وتی، كوردستانییش وەكو عێراقە كە تائێستا لەڕیزەكانی ڕیزبەندی پێشەوەی پۆلێنەكانی ساڵانەی ڕێكخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتییە بۆ گەندەڵی ئەگەرچی لەساڵی ڕابردوودا چەند پلەیەك هاتۆتە خوارەوە جاران لەپلەی هەشت بوو ئێستا بەرەو دوازدە و سێزدە ڕۆیشتووە بەڵام دیسان عێراق لەڕیزی پازدە وڵاتی یەكەمی پڕ گەندەڵییە لەجیهاندا.

وتیشی، تائێستا گەندەڵی هەڕەشەیەكی جددییە و بەبەرفراوانی بوونی هەیە، هەرێمیش لەچوارچێوەی دەوڵەتی عێراقدایە واتە ئەو ڕێكخراوانە پۆلێن ناكەن لەسەر بنچینەی هەرێم بەڵكو لەسەر بنچینەی وڵات دەیكەن .

ئاماژەی بەوەشكرد، گەندەڵی پەتایەكی ترسناكە و لەهەرێمی كوردستانیش كێشەیەكی زۆر گەورەیە لەبەردەم پرۆسەی چاكسازی و هەنگاونان بەرەو حوكمڕانییەكی باش.