سەردێر

پشكی كورد یەكلا دەبێتەوە

خەڵك-
ئەندامێكی پەڕلەمانی عێراق رایگەیاند لە دووو ڕۆژی داهاتوودا پشكی كورد لە بودجەی عێرق یەكلایی دەكرێتەوە.

شیروان میرزا ئەندامی پەڕلەمانی عێراق بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند،
پڕۆژە یاسای بودجە گەیشتووەتە كۆتاییەكانی و لە دوو ڕۆژی داهاتودا پشكی كورد یەكلایی دەكرێتەوە و پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021 ئامادە دەبێت بۆ دەنگدان.

وتیشی: لایەنە شیعەكان دەیانەوێت مەلەفی نەوت و هەموو كێڵگە نەوتییەكان ڕادەستی وەزارەتی نەوتی عێراق بكرێت هەرچەندە لەنێو خۆیاندا زۆر كۆك نین لەسەر ئەم بابەتە، بەڵام ئێمە بەهەموو شێوەیەك ڕەتی دەكەینەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە تا ئێستا بێ‌ ئومێد نەبوین لەوەی لەگەڵ حكومەتی عیراق بگەینە ڕێككەوتن و هەوڵەكان بەردەوامە.