سەردێر

نەفتحانە، پێنج چەكداری حەشدی شەعبی كوژران

خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی سەر بە دەستەی حەشدی شەعبی، تەئكید لەسەر كوژرانی 5 چەكداری حەشدی شەعبی دەكاتەوە لە ناوچەی نەفتحانەی سەر بە پارێزگەی دیالە.

بەپێی بەیاننامەیەك، كە ئەمڕۆ سێ‌ شەممە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی سەر بە دەستەی حەشدی شەعبیەوە بڵاوكرایەوە “هێزێكی حەشدی شەعبی لەكتی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنی لە ناوچەی نەفتخانەی سەر بە قەزای خانەقین لە خۆرهەڵاتی پارێزگەی دیالە، لەگەڵ پاشماوەی چەكدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش پێكداهەڵپژان و لە ئەنجامدان پێنج چەكداری حەشدی شەعبی كوژران”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، “لەئێستادا لیوایەك سەرقاڵی ڕاوەدونانی پاشماوەی چەكدارانی داعشە و هەوڵدەدات ئەو هێرشبەرانە لەناوببات كە لەناكاو پەلاماریی هێزەكانی حەشدی شەعبیاندا”.

پێشتر سەرچاوەیەكی ئەمنی ئاماژەی بە كوژرانی پێنج چەكداری حەشدی شەعبی كردبوو لە پیبَكداهەڵبژانێك لەگەڵ پاشماوەی چەكدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش لە نەفتخانە.

بە وتەی سەرچاوەكە، چەكدارەكانی حەشدی شەعبی لە ناوچەی عەین سەمەك لە قوڵایی گردۆڵكەكانی نەفتخانە كەووتوونەتە نێو كەمینێكی چەكدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش و كوژراون.