خەڵك-
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بەرز بووەتەوە.
ماڵپەڕی ” oilprice” بڵاویكردەوە، نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ سێ شەممە، 2-2-2021، بەشێوەیەك بووە كە نرخی نەوتی برێنت بە 57 دۆلار و 65 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوەكراوە و هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكایش بە 54 دۆلار و 84 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.
هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ ڕێككەوتنی گروپی ئۆپێك پڵەس لەسەر زیادكردنی بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی 500 هەزار لە ڕۆژێكدا.