سەردێر

حدك پەیوەندی بەبایدنەوە دەكات

خەڵك-

بەرپرسی سیاسی هێزی پارێزگاری حزبی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئیدارەی نوێی ئەمریكا هیچ گفتوگۆیەكی لەگەڵ نەكردووین.

حەسەن كاكیلی بەرپرسی سیاسی هێزی پارێزگاری حزبی دیموكراتی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، تاكو ئێستا حكومەتی نوێی ئەمریكا هیچی بە ئێمە نەوتووە سەبارەت بە دۆخی نوێی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئێران.

وتیشی”پەیامی پیرۆزیایی سكرتێری حزبمان گەیاندووەتە بایدن و هەوڵ دەدرێت لەوبارەوە پەیوەندیمان هەبێت”.

ئاشكراشیكرد، كاتی حكومەتی تڕەمپ ئەو هەوڵانە دراون كە بە بەردەوامی بابەت و كێشەكانی خۆمان بە ئیدارەی ئەوروپا و ئەمریكا ڕابگەیەنین، چونكە ئەو بابەتانە پێویستن ئەوان زانیارییان لەسەر هەبێت، هەرچەندە لەوانەیە ئەوان هیچیان پێنەكرێت، بەڵام بۆ كاتی خۆی سوودی دەبێت.