خەڵك-
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا گوندی شێنێ لە سنوری ناوچەی پشدەر سەر بە قەڵادزێیان بۆردومان كرد.
بەپێی زانیارییەكان، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا نزیك گوندی شێنێیان لە ناوچەی پشدەر بۆردومان كرد و ترس و دڵەڕاوكێ لەنێو هاووڵاتیاندا بڵاوبووەتەوە.
بەكر باییز قائیمقامی قەڵادزێ بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بۆردومانەكانی توركیا هیچ زیانێكی گیانی بەدواوە نەبووە.
وتیشی”زیانی مادی زۆری لە دانیشتوانی ناوچەكە داوە، بەشێوەیەك دەرگا و پەنجەرەی ماڵانی شكاندووە و دانیشتوانی ناوچەكەش لە شوێنی خۆیان ماونەتەوە”.
ماوە ماوە فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا بەهۆی بوونی بنكە و بارەگا و جموجۆڵی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستانەوە، ناوچە سنوورییەكانی باشوری كوردستان بۆردومان دەكەن.
بەپێی زانیارییەكان بنكە و بارەگا و جموجۆڵی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان لە ناوچەكانی شارباژێڕ و پشدەری سەر بە پارێزگای سلێمانی هەن، لەگەڵ ناوچەكانی دیكەی سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆك، كە رۆژانە روبەڕووی هێرشە ئاسمانییەكان دەبنەوە.