سەردێر

مووچە، مانگانە دابەش دەكرێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ بەغدا ڕێكبكەون یان نا 30 ڕۆژ جارێك مووچە دابەش دەكەین.

د.جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ بەغدا ڕێكبكەوین یان نا، لەمەودوا 30 ڕۆژ جارێك مووچە دابەشدەكرێت.

وتیشی”كابینەی حكومەتی هەرێمیش هەمان بۆچوونیان هەیە و ئەم بڕیارەش چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە”.

ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، شاندەكەی هەرێم لە بەغدا دەسەڵاتی تەواوی دراوەتێ بۆ ڕێككەوتن لەگەڵ بەغدا، بۆ ئەوەش حكومەتی هەرێم دەیەوێت لەگەڵ بەغدا ڕێبكەوێت.